وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم بڵاوکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە " لەگەڵ بەغداد گەیشتوونەتە ڕێککەوتن".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی" دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٩ ساڵی ٢٠١٤ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن".
باسی لەوەشکردووە ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە.