ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوبات پێشمەرگەیەکی دانیشتووی خەلیفان بە هۆی گازی سۆپا گیانی لەدەستدا.
جەواد زوبێر، کە پیشەی پێشمەرگەیە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، لە دوای گەڕانەوەی لە دەوام و لە کاتی خۆشۆردن لە حەمامی ماڵەکەی گیانی لەدەستدا.
کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان ڕایگەیاندووە"هۆکاری مردنەکەی نەمانی ئۆکسجین بووە بەهۆی داگیرساندنی سۆپای گاز لە حەمامی ماڵەکەیان لە کاتی خۆشۆردنی".