وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان قسەیان نەکردوە، دەشڵێت"چه‌ند خاڵێكی كه‌ممان ماوه له‌سه‌ری رێكبكه‌وین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٠ی شوبات مه‌حمود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پارتی بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردوولا باس كراون چاره‌سه‌ر كراون و یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته بیری هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت".
وتیشی: "چه‌ند خاڵێكی كه‌م ماون كه پێویستی به‌وه‌یه له ئاستێكی دیكه‌دا باس بكرێن، ئه‌ویش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو یان له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه ده‌كرێت كۆتایی به‌و چه‌ند خاڵه‌ش ده‌هێندرێت".
مه‌حمود محه‌ممه‌د باسی له‌وه كرد كه "ئێمه و یه‌كێتی گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ئه‌و گرفتانه كه هه‌ن پێویسته له كاتێكی زوودا حكومه‌ت پێكبهێندرێت و بكه‌وێته سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی".
وته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئومێد ده‌كه‌ین، كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی باڵا كه له ڕۆژانی داهاتوو ده‌كرێت ببێته هۆی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ماون و به یه‌ك كۆبوونه‌وه یه‌كلا بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوو كه مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه، پێمانوایه ئه‌مه ته‌كانێكی زیاتر ده‌داته زوو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه كه "ناتوانین بڵێین كه خاڵی جیاوازمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولامان چۆن بیر له حكومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌ی تازه ده‌كه‌ینه‌وه، ڕای جیاوازمان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بوو به‌ڵام سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ر كراون".
وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی راشیگه‌یاند كه "تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی قسه‌مان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان نه‌كردووه، چونكه ئه‌مه قۆناغی داهاتووه".
ئەوەش لە کاتێکدایە نزیک بە چوار مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەردەبێت و تا ئێستا یەکێتی و پارتی نەیانتوانیوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت بکەونە ڕێککەوتن.