هەولێر.. هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە دەستگیرکردنی ئەوانە کرد " ئاسایشی" هەرێم تێکدەدەن


پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات کە کە سێکیان دەستگیرکردووە کە  هەوڵی شێواندنی دۆخی "ئاسایشی" هەرێمی کوردستانیان داوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە شەوی ١٠ ی شوبات بڵاویکردەوە " دوای ئەوەی چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گەیشتوینەتە هەندێک دەرئەنجام و هەندێک لەو کەسانەی وەکو ئامڕازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کراون".

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، یەکێکیان دەستگیر کردووەو لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.( بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ شوناس و کاری ئەو دەستگیرکراوە بکرێت، چالاکوانان مەترسی ئەوەیان هەیە کە گیراوەکە چالاکوان بێت).

رۆژی یەک شەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە خۆپیشاندانێکدا هەوڵیان دا لە دێگەڵەوە کە سنوری نێوان دەسەڵاتی ( یەکێتی و پارتی یە) بچنە ناو هەولێرەوەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بگوازنەوە بۆ پایتەختی هەرێم، بەلآم هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بەغازی فرمێسک رێژ و لێدانەوە رێگایان لە خۆپیشاندەران گرت و ١٧ خۆپیشاندەر بە برینی جۆراو جۆر بریندار بوون.




AM:09:33:11/02/2025