بەپەلە.. لە سلێمانی وەک پاڵپشتییەک بۆ مانگرتوان دوکان و بازار داخران
کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەرۆ وەک پاڵپشتییەک بۆ ١٣٤ مانگرتوو کە ماوەی ١٥ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە دوکان و بازار لەناو شاری سلێمانی داخراندان.
لەگەڵ پێخستنە ناو ١٥ رۆژەوە، پاڵپشتی خەڵکی سلێمانی و هەرێمی کوردستان بەگشتی بۆ مانگرتوان لە پەرەسەندن و بەرفراوانبووندایە، ئەمڕۆش کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ زۆرنەی دوکان و بازاڕەکانی سلێمانی وەک پاڵپشتییەک بۆ مانگرتووان دوکان و بازاڕەکانیان بۆ یەک کاتژمێر داخست.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ چوار لە مانگرتوان لەبەر خراپی دۆخی تەندروستیان بەپەلە گەیەندرانە نەخۆشخانە.
بڕیاریشە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گەورە بۆ پاڵپشتی مانگرتووان لە شوێنێ مانگرتووەکان لە بناری چیای گۆیژە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان سازبکرێت.
AM:11:34:11/02/2025