دەیان ناوەندی مافی مرۆڤی جیهان داوا لە دەکەن حکومەتی ئێران دەکەن سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی جێبەجێ نەکات.
زیاتر لە ٣٠ گروپ و ناوەندی داکۆکیکاری مافی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە بەیاننامەیەکدا داوایان کرد کە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی دو چالاکوانی مەدەنی و سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبگیرێت.
لە بەیاننامەکەیاندا هاتوشە سزای سێدارە لەکاتێکدا بەسەر ئەو چالاکوانانە سەپێندراوە کە پرۆسەی دادگایی کردنەکەیان بەبێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی دادوەرییەکی دادپەروەرانە و ڕێوشوێنی یاسایی بەڕێوەچوە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیاندا ئەو ناوەندە مافی مرۆڤیانە دوپاتیانکردوەتەوە کە سزای لەسێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانە و پیشێکلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە بۆیە پێویستە حکومەتی ئێران سزای لەسێدارەدان هەڵبگرێت.