دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای لەسەر هەڵوەشاندنەوەی
وەزارەتەکانی ئەوقاف و شەهیدانی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوبات شەرمین
بەهجەت، بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند: دادگاى باڵاى
فیدراڵى سکاڵاى دژ بە هەڵوەشاندنەوەى هەردوو وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى و
کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى ڕەتکردەوە.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی
دوای ئەوە هات کە کەسێک بە ناوی خالید مستەفا سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی
کوردستان تۆمارکرد و داوای کردبوو وەزارەتی ئەوقاف هەڵبوەشێندرێتەوە و لە بری ئەوە
دیوانی مەزهەب و ئایینەکان پێکبهێندرێن.
هەر هەمان کەس لە سکاڵایەکی
دیکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و دروستکردنی دامەزراوەی
شەهیدانی کردبوو.