لەبارەی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان، حكومەتی هەرێم ١٠ بڕیاری نوێی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەركرد.
سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بڕیاری داوە، لیستی مووچە و میلاكی مانگی ١ی ٢٠٢٥ بكرێتە بنەما بۆ مووچەی سەرجەم مانگەكان تا ئەو كاتەی لە پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجە پەسەند بكەن.
جەختیشدەكاتەوە، سەرجەم دامەزراندن و پێدانی دەرماڵەی نوێ بە مووچەخۆران ڕابگیرێت و ڕاگرتنی گواستنەوە لەگەڵ ڕاگرتنی هەژماری خزمەت و هەژمار نەكردنی بڕوانامەی باڵاتر.