قوباد تاڵەبانی: یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەنگاوی باشیان ناوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە  یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆیان لەسەر پۆستەکان نەکردوە.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی حکومەتەکان کە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەشدارن لە لێدوانێکدا وتی" گفتوگۆکانی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا باسی پۆستەکان نەکراوە".

قوباد تاڵەبانی لە بارەی پرسی مووچەوە وتییشی" کێشەی خەڵکی کوردستان زۆر لە مووچە گەورەترە".

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو پێویستە سەردانی شاندەکان بۆ بەغدا بەردەوام بن.

تا ئێستا یەکێتی و پارتی چەند جار بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت کۆبوونەوەتەوە، دوایین کۆبوونەوەشیان رۆژی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بوو لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر.



PM:09:48:11/02/2025