حکومەتی بەریتانیا لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند، ئەگەر کەسێک بە بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە لەنێو ئۆتۆمبێل چووبێتە وڵاتەکە، چی دیکە پاسپۆرتی پێنادرێت.
حکومەتی بەریتانیا لە بریارێکدا کە لەلایەن پارتی کارەوە پاڵپشتی دەکرێت، ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی وا بە بەلەمی بچووک یا خود خۆشاردنەوە لەنێو ئۆتۆمبێل چووبێتە وڵاتەکە چیدیکە مافی پاسپۆرتیان پێنادرێت ئەگەر تەنانەت مافی نیشتەجێ بوونیشیان پێ بدرێت.
بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێش ١٠ـی شوباتی ئەم ساڵ چوونەتە ئەو وڵاتە و لەدوای ئەو رێککەوتەوە داواکاری بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێشکەش دەکەن.
ئەنجوومەنی پەنابەران رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بە نزیکەیی ٧١ هەزار کەس دەگرێتەوە کە بە سەرکەوتوویی داواکاریی مافی پەنابەرییان پێشکەش کردووە، بەڵام رێگرییان لێ دەکات داوای پاسپۆرتی بەریتانی بکەن. پارێزەرێکی دیاری کۆچبەرانیش، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئەو پێشهاتە وەک نوێترین بەڵگە سەیر دەکرێت کە دەریدەخات حکومەتەکەی کیەر ستامهر "هەڵوێستێکی تووندی" لەسەر پرسی کۆچبەران گرتووەتەبەر.
لە بڕیارەکەدا هاتووە"هەر کەسێک لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ داواکاری بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت پێشکەش بکات و، پێشتر بە شێوەیەکی نایاسایی هاتبێتە نێو بەریتانیا، راستەوخۆ داواکارییەکەی رەت دەکرێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەو ماوەیەی کە بەسەر هاتنە نایاساییەکەیدا تێپەڕیوە."