وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، لە ٢٤ی ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانو نیشتەجێبون بۆ ساڵی ٢٠٢٤ئاشکرادەکەن، جەختیشدهكاتهوه، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە ٤٦ ملیۆنو ١٢٢هەزار کەس.
محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان گەیشتوەتە ٢.٥٣%.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی نێر لەمێ زیاترە لەدابەشکردنی دانیشتواندا، هاوکات دانیشتوانی شارەکان نزیکەی دوو لەسەر سێی کۆی دانیشتوانی وڵات پێکدەهێنن.
سەبارەت بەپێوەرەکانی هەژاری، داتاکان دەریانخستوە کە ڕێژەی هەژاریی لەوڵاتەکەدا بۆ ١٧.٥% بەرزبوەتەوە، پارێزگاری موسەننا بەڕێژەی ٤٠% لەپێشەنگی لیستەکەدایە، لەدوای ئەویش بابل دێت، لەبەرامبەردا بەسرە ٢٧.٥%و ئەنبار ٢٢%و بەغدا کەمترین ڕێژەی تۆمارکردوە کە ١٣% بوە.
تەمیم جەختی لەوەشکردوهتەوە، حکومەت هەوڵدەدات پلانی ستراتیژی جێبەجێبکات کە ئامانجیان بەرەنگاربونەوەی هەژاریو باشترکردنی ئاستی ژیانە، لەگەڵ گرنگیدان بەو پارێزگایانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە.