وه‌زاره‌تی ناوخو تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت، بڕیارەکەش لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە و هاندانی هاونیشتمانیان بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوبات وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بڕیارێکدا کە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، ڕایگەیاند" به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی(ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه، به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره (٢) ساڵی ٢٠٢٥واژۆكرد كه له ١٦ی شوباتەوە ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووشە مەبەست لەو ئاسانکارییە هاندانی هاولاتیانە بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆر لە ئۆتۆمبێلانە کە یارمەتییەکی گرنگ دەدات بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە.