یەکەم رۆژی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریکرا و لە رۆژی ١ی ئازار دەستپێکی مانگی رەمەزان دەبێت و بە ٣٠ی ئازاریش دەبێتە جەژنی رەمەزان.
شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی و فەلەکی وادەی دەستپێکی مانگی رەمەزان ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ڕۆژی شەممە ١ ی ئازاری داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، ڕۆژی ٢٩ ی ئازار کە دەکاتە ڕۆژی شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمه زانە و ڕۆژی ٣٠ی مانگی ئازار کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت، بەو پێیەش ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ ڕۆژ دەبێت".