بەهێزترین شەپۆلی بەفر و سەرمای زستانی ئەمساڵ دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" کەمتر لە ھەشت رۆژی داھاتوو بەھێزترین شەپۆلی بەفر و سەرمای زستانی ئەمساڵ ڕوو لە هەرێم دەکات". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمشەو چوارشەممە ڕایگەیاند" پێشبینیدەکرێت لە ١٩ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری باکوور لە ئەورووپاوە بگاتە سەرجەم ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ھەرێمی کوردستان و عێراق". 

ئەو کەشناسە کوردە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان بەبڕی زیاتر لە یەک مەتر و بارینی بەفرێکی زۆریش لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەکات، لەگەڵ بارانێکی زۆر باش بۆ سەرجەم ناوچەکان و نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما.

هەروەها ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم شەپۆلە چالاکترین شەپۆلی بەفر و باران و سەرمای زستانی ئەمساڵ دەبێت کە بۆ ماوەی چەند رۆژێک کاریگەریەکانی دەمێنێتەوە. 



PM:09:21:12/02/2025