بەهۆی پەرەسەندنی ململانێی بازرگانیی جیهانی بەتایبەتی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی، نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووبارە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەڕێژەی ٪٠/٢ بەرزبووەوە بۆ ٢٩٠٨ دۆلار. لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا، بە ٢٩٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی چوارشەممەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەر وڵاتێک باج بەسەر بەرهەم و کاڵای ئەمریکیدا بسەپێنێت، پێناسی گومرگیی دەخاتە سەری.
لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا ترسی خستووەتە دڵی بازرگانان بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گەورەی بازرگانی لەنێوان ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دیکەی جیهان.
هەروەها بەپێی سەندیکای زێڕینگرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢٤=٧٠٣،٠٠٠
مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢٢=٦٤٥،٠٠٠
مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢١=٦١٥،٠٠٠
مسقاڵێک زێڕعەیار ١٨=٥٢٧،٠٠٠