ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵی قەزای حەویجە ڕووفاتی ١٧ پێشمەرگە دۆزرایەوە و لە ئێستادا نمونەی خوێن لە کەسوکاریان وەردەگیرێت.
یاسەمین مونزر بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ڕووفاتی ١٧ پێشمەرگە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا دۆزراوەتەوە و هەڵمەتی وەرگرتنی نموونەی خوێن، بەپێی ئەو ناوچانەی کەسوکاری خێزانە پێشمەرگەکانی لێیە، دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەر ناوچەیەک ئەو گۆڕە بە کۆمەڵ هەبن، تیمەکانیان ئامادە دەبن.
یاسەمین مونزر ئەوەشی خستەڕوو: هەفتەی داهاتوو هەڵمەتەکە تەواو دەبێت کە هەموو خێزانەکان دەگرێتەوە.