عێراق و چیک ڕێککەوتنێک و پێنج یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق و هاوتا چیکییەکەی ڕێککەوتنێک و پێنج یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، دوای سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتی چیک، هەردوو وڵات چەند رێککەوتنێکیان لە بوارەکانی بازرگانی، فڕۆکەوانی، نەوت و ووزە ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و چیک واژوو کراوە، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی چیک.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" هەروەها لە مەراسیمەکەدا شایەتحاڵی واژووکردنی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و کۆماری چیک بوو، یاداشتێکی هاوکاری نێوان فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق و چیک، یاداشتێکی هاوکاری نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و چیک، هەروەها نامەیەکی نیەت لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق". 



PM:06:46:13/02/2025