کاروانێکی سەربازی
هاوپەیمانان بە کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی لە رەقەوە بەرەو کۆبانێ
بەڕێکەوتن و بریارە بنکەی سەربازی دروستبکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوبات ناوەندی
ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات(قەسەدە)، گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە و
نووسیویەتی، کاروانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕەقەوە بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت بۆ
دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لەوشارە.
بەپێی گرتەڤیدیۆکە، کاروانەکە
کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەرەستەی سەربازی پێیە و بەرەو کۆبانێ دەچن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەنگۆی
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی
ئەمریکا، بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبۆوە، و دەسەڵاتدارانی هەسەدە رایانگەیاند،
تائێستا بەفەرمی ئەمریکا هیچ نووسراوێکیان لەوبارەیەوە بۆ نەناردوون.