بارزانی: مووچەی فەرمانبەران مانگانە بە دووجار لەبەغداوە دێت

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بارزانی و داود ئۆغڵۆ، بارزانی وتی " حكومه‌تی‌ عێراق به‌ دووجار مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌نێرێت".

 هەروەها بارزانی لەسەر هەمان پرس لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەشدا وتی "‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ به‌ دووجاره‌، كه‌ هه‌ر جاره‌ی‌ 500 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌گەریەکەدا داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا وتی‌: دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ به‌غدا ئومێدبه‌خش بوون و پێشوازی‌ له‌ ڕێكه‌وتنی‌ به‌غدا و هه‌رێم ده‌كه‌ین و هه‌ردوو لایه‌نی هه‌ولێر و به‌غدا بڕیاری بوێرانه‌ له‌باره‌ی نه‌وت و وزه‌ ده‌ده‌ن و توركیا پێویستی به‌ وزه‌یه‌ و به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت".

داود ئۆغلۆ راشیگه‌یاند: هه‌موو هاوكارییه‌كی‌ پێویست له‌م دۆخه‌دا پێشكه‌شی‌ كورد ده‌كه‌ین، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌نگاوه‌كانمان له‌بواری‌ بازرگانیدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم فراوان ده‌كه‌ین.




PM:01:05:21/11/2014