جەمیل بایک: ئۆجەلان داوای لێکردووین پرسی کورد لە ڕێگەی دیموکراسی چارەسەر بکەین

هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت: ئۆجەلان داوای لێکردووین پرسی کورد نەک لە ڕێگەی شەر بەڵکوو لە ڕێگەت دیموکراسی چارەسەر بکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوبات، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە کەناڵێکی سەر بە پارتەکەی رایگەیاند، "عەبدوڵڵا ئۆ-جە-لا-ن نامەیەکی بۆ ناردووین و تێیدا نیازی خۆی دەربڕیوە بۆ گۆڕینی زەمینەی پرسی کورد لە شەڕەوە بۆ زەمینەی دیموکراسی".

ئاماژەی بەوەشدا، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستیپێکردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کیشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی". 




PM:11:00:13/02/2025