ئێستا بەفربارین لە سەنتەری شاری دهۆک و دوروبەری شارەکە دەستیپێکردوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی ئەمشەو لە گوندەواری دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی بەفربارین دەستیپێکردوە و لە بەرزایەکانی گوندی ئۆرمەدادا زیاتر لە ٢سم بەفرباریووە، بە گوێرەی پێشبینییەکان شەپۆلی بەفربارینەکە سلێمانیش دەگرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەهۆی كاریگەری ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و تۆپەڵە هەوایەكی ساردەوە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە تاوەكو شەوی هەینی لەسەر شەممە هەندێك كات ئەگەری بارانبارینی كەم هەیە و لە زنجیرە چیاكانیش بەفر دەبارێت ئەوانەی زیاتر لە ١٢٠٠ مەتر بەررزترن.
ئەم شەپۆلە لە ناوچەكانی گەرمیان لاواز دەبێت لە نێوان ( ١ تا ٤ ملم دەبێت) لەسەرەوەی چیاكانی بەمۆ، خۆشك، زمناكۆ، زەردە، سەگرمە و قەرەداغ ئەگەری نێوان ( ١ تا ٣) سانتیمەتر بەفر هەیە بەتایبەت ڕۆژی هەینی.