دواى بارینى بەفرێکی زۆر لە قەزای چۆمانى سنورى ئیدارەى سۆران، فیستیڤاڵی ناو بەفر ساز کرا و تێیدا ١٥٠ یاریزان بەشدار بون...
لە دوێنیوە لە قەزای چۆمان، بە سەرپەرشتیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان، فێستیڤاڵی ناوبەفر دەستى پێ کردوە کە تێیدا ١٥٠ یاریزانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار بون و چالاکییەکە ماوەی دو ڕۆژ دەخایەنێت.
ئەمە حەوتەمین فێستیڤاڵی ناو بەفرە ئەنجام دەدرێت و ئامانج لێی ڕاکێشانی گەشتیاری زستانەیە بۆ ناوچەی باڵەکایەتی و بۆ ئەم مەبەستەش بەو پێیەی ساڵانە بەفرێکی زۆر ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە، فیستیڤاڵەکەش ماوەی دو ڕۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆیش بەردەوام دەبێت.