لە لوڕستان، ڕێگەی ١٠٠ گوند و ناوچە بەهۆی بەفربارینەوە داخراون و کەشناسیی ئێرانیش ڕایدەگەیەنێت"شەپۆلی بەفر و باران تا ١٠ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت".
شەپۆلی بەفربارین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و بەهۆی بەفربارینیشەوە، ڕێگەی زیاتر لە ٩٣ گوند و ناوچەی سەر بە پارێزگەی لوڕستان داخراون.
لەبارەی دۆخی کەشوهەواشەوە، کەشناسیی ئێران ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ماوەی هەفتەیەکە وڵاتەکەی گرتوەتەوە، تا کۆتایی هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەفربارین بەردەوام دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی ئێران، بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان سێ بۆ هەشت پلەدا دەبێت و ئاسمانی تارانیش تەمومژ دەبێت...