هەفتەی داهاتو بڕیار لەسەر موچەی مانگی ١٢ دەدرێت

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەنووسی بەبەشداری پەیامنێری سپی رایگەیاند"هەفتەی داهاتو بڕیار لەسەر موچەی مانگی ١٢ دەدرێت".

نەرمین مەعروف باسی لەوەش کرد،  بۆ موچەی مانگی ١٢ی  ساڵی رابردو لیژنەیەك پێكهێندراوە و كارەكانیان بە كۆتا نەهاتوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتودا لەسەر ئەو پرسە كۆبونەوە ئەنجامبدەین.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرەرای تێپەربوونی ١٤ رۆژ لە مانگی شوبات تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو یەکلایی نەبووەتەوە و تا ئێستا بڕیارێکیش بۆ وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو نەدراوە.




AM:11:34:14/02/2025