بومەلەرزەیەک شارۆچکەی پێنجوێنی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچكەی پێنجوێنی سنووری سلێمانی هەژاندووە، بە گوێرەی دەستەی بومەلەرزەزانی عێراق ، چەقی بومەلەرزەکە باکوری خۆرهەڵاتی پێنجوێن بووە و لە قوڵی چوار کیلۆمەترەوە رویداوە.

دەستەی بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە ١٤ی شوبات بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچكەی پێنجوێنی سنووری سلێمانی هەژاندووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە" چەقی بومەلەرزەکە باکوری خۆرهەڵاتی پێنجوێن بووە و لە قوڵی چوار کیلۆمەترەوە رویداوە".




PM:12:05:14/02/2025