مەسرور بارزانی: هەسەدە بە تەنها نوێنەرایەتیی تەواوی کوردانی سوریا ناکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  پشتیوانی لە بەشداریکردنی کورد لە پڕۆسەی سیاسیی سوریا دەکەن و دەشڵێت"پێیان وایە، هەسەدە بە تەنها نوێنەرایەتیی تەواوی کورد لە سوریا ناکات".


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە میانی چاوپێکەونێكدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، لە بارەى دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى سوریاوە، ڕایگەیاند، پاڵپشتیی تەواوەتی لە بەشداریکردنی کورد لە پڕۆسەی سیاسیی لە سوریادا دەکەن.

تایبەت چۆنێتیی بەشدارى کورد لە حوکمڕانیی سوریاى نوێ، ئاماژەی بەوەش کردوە، پێیان وایە، هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، بە تەنها نوێنەرایەتیی تەواوی کوردان لە سوریا ناکات و پێویستە هەمو لایەنە کوردییەکان پێکەوە بەشداریی بکەن...





PM:02:33:14/02/2025