١٢ گەنج بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردوە

لە گوندی ئورەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی ١٢ گەنج بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٥ لە گوندی ئورەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی ١٢ گەنج بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردو.

هەر بە پێی زانیارییەکان تیمەکانی پاککردنەوە لە هەوڵی ئەوەدان ڕێگە بۆ ڕزگارکردنی ئەو گەنجە بکەنەوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کانی ماسێ، لە دوێنێوە تائێستا ١٠ بۆ ١٥ سانتیمەتر بەفر لەو ناوچەیە باریوە.

گوندی ئورە دەکەوێتە ناحیەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.




PM:03:58:14/02/2025