هەسەدە بڵاوی كردەوە" لە چوارچێوەی مافی ڕەوای خۆمان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی، دوێنی هێزەكانمان چەند ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا".
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی دوێنیان و هێرشەكانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیان و شەڕڤانان، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە و دەڵێت" لە چوارچێوەی مافی ڕەوای خۆمان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی، دوێنی هێزەكانمان چەند ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا، كە بنكەكانی سەر بە دەوڵەتی داگیركەری تورك لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاك كرایە ئامانج".
ئاماژە بەوەشكراوە، دوێنێ دوای ئەوەی شەڕڤانانمان سەرنجی جموجۆڵ و گردبوونەوە و ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكردنی هێرشی چەتەكان بۆ سەر خاڵەكانی هێزەكەماندا، شەڕڤانان سێ ئۆپەراسیۆنی كاریگەریان ئەنجامدا و خاڵی چەتەكان لە گوندەكانی نزیكیان لە بەنداوی تشرین كردە ئامانج، لە ئەنجامدا كوژران و برینداربوونی لەناو چەتەكان هەبوو، بەڵام ژمارەیان نازانرێت. هاوكات، ئۆپەراسیۆنی دووەم لە دەوروبەری گردی "سریاتیل” ئەنجامدرا، كە لە ئەنجامدا كوژراو و برینداریش لەنێو ڕیزەكانی چەتەكان هەبوون، بەڵام ژمارەیان نازانرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" هەروەها ئۆپەراسیۆنی سێیەم شەڕڤانانمان خاڵێكی چەتەكانی لە شارۆچكەی ئەبو قەلقالیان كردە ئامانج، لەئەنجامی كوژران و برینداربوون لەنێو ڕیزەكانی چەتەكان هەبووە، بەڵام ژمارەیان دیار نەبوو. ئەمە لە كاتێكدایە كە دەوڵەتی تورك و چەتەكانی بە درێژایی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بەردەوام بوون لە بۆردومانی دەوروبەری بەنداوەكە، كە زیانی ماددی لێكەوتەوە. كاتژمێر ٠٧:٥٠ دوێنێ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك هێرشیان دەستپێكرد و ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كێڵگەی ئەحمەد مونیریان لە ڕۆژئاوای كۆبانی كردە ئامانج و زیانی ماددی لێكەوتەوە".