ئەفسەرێکی تورکی بە پلەی رائید بە دەستی شەڕڤانانی هەسەدە کوژرا


وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات ئەفسەرێکی باڵایان بە پلەی ڕائید دوای برینداربوونی لە ٧ ی شوبات بە دەستی هەسەدە، دوێنێ گیانی لەدەستدا". 

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت " ئەو ئەفسەرە ناوی عوسمان ئۆکتایە پلەکەی لەسوپادا ڕائید بووەو تەمەنی ٣٢ ساڵەو پێشتر لە باکوری عێراق بووە، دواتر چوەتە لیبیاو، چەند مانگێکە

گەڕاوەتەوە بۆ باکوری سوریا و شەڕی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردوەو ماوەی هەشت ساڵە لەڕیزەکانی سوپادایە".
راگەیاندنەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو ئەفسەرە ماوەی هەفتەیەکە لەژێر چاوێری چڕدایە و لەنەخۆشخانەیەکی شاری غازی عەنتاب چارسەری وەردەگرت، بەهۆی ئەوەی بەفیشەکی هێزەکانی هەسەدە بریندراکراوە، ئەو ئەفسەرە کوژراوە بەنیازبووە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدات.

ماوەی دوو مانگ زیاترە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا و بە پاڵپشتی لۆجستی و تۆپباران و هێرشی ئاسمانی ئەو وڵاتە هێرشدەکاتە سەر بەنداوی تشرین و ناوچەکانی باشوری شاری کوبانێ و بەسەدان چەکداریان لێکوژراوەو تا ئێستا نەیانتوانییوە پێشڕەوی بکەن.




PM:07:57:14/02/2025