سەرۆکی گەورە شارەوانی وان لە کارەکەی دوورخرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی گەورە شارەوانی وانی لە کارەکەی دوورخستەوە و قەیوومی لە جێگە دانا.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی سزادانی لەلایەن دادگاوە، عەبدوڵا زەیدان، سەرۆکی گەورەشارەوانی وانی لە کارەکەی دوورخستووەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، ئۆزان باڵجی، پارێزگاری وان وەک قەیووم لە جێگەی زەیدان دانراوە، کە وەزارەتەکە بە بریکاری سەرۆکی شارەوانی ناویدەبات.

١١ـی ئەم مانگە، دادگای سزا قورسەکانی دیاربەکر، لە دوایین دانیشتندا، بە تۆمەتی هاوکاریی پەکەکە، سزای سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەر عەبدوڵا زەیداندا سەپاند.

لەدوای هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئازاری رابردووەوە تا ئێستا، ١١ سەرۆکی شارەوانی دووخراونەتەوە و قەیووم لە جێگەیان دانراوە، کە نۆیان سەر بە پارتی دەم و دووانیان سەر بە جەهەپە بوون.





AM:09:06:15/02/2025