بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدەكەی ئیمرالی سەردانی هەولێر و سلێمانی بکات و لەگەڵ پارتی و یەکێتی بەجیا کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی بۆچونەكانی ئۆجەلان بكەن لەبارەی پرۆسەی ئاشتی.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی (الشرق الاوسط)بڕیارە سبەی یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) كە لەماوەی رابردودا دوو جار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری پارتی كرێكارانی كوردستان کۆبوونەتەوە، لە هەولێر لەگه ڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه رۆکی هه رێمی کوردستان کۆببنەوە،
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە کە سەردانەکەیان بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی ئەوەی کە لەگەڵ ئۆجەلان باسیان كردووە، که چاوه ڕوان ده کرێت داوا له حزبەکەی بکات چەک دابنێت.
دوای ئەوەش بڕیارە رۆژی دووشەممە وەفدی ئیمرالی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە و هەمان وردەکارییتاوتوێی بکەن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە تا ئیستا دیار نییە کە. ئایا وەفدی ئیمرالی لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل کۆدەبێتەوە یان نا، بەتایبەتی دوای ئەوەی موراد قەرەیلان یەكێك لەسەركردە باڵاكانی پەكەكە، هەفتەیەک لەمەوبەر راگرتنی چالاکیەکانی پارتەکەی لە شارەکانی تورکیا راگەیاند.