ئەمڕۆ شەممە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو نەخۆشخانەی شاریان جێهێشت و رایانگەیاند یان موچەی مانگی ١٢یان پێدەدرێت یان بایکۆتی خوێندن بەردەوام دەبێت.
مامۆستا دڵشاد میرانی، یەکێک لە مانگرتوان بە رۆژنامەنووسانی وت: لە ئێستا بەدواوە، ڕۆڵی رێکخەرو وتەبێژو هەمووی کۆتایی هات، سوپاسی هەموو لایەنێک دەکەین کەسیش بۆی نیە بەناوی مانگرتوانەوە قسە بکات.
راشیگەیاند "دەچینە شوێنی خێمەی مانگرتوان و وێنەیەکی یادگاری دەگرین و کۆتایی بە مانگرتن دەهێنین”.
دوای ١٥رۆژ مانەوە لە ژێر خێمەدا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو کۆتاییان بە مانگرتن هێنا و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و ماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشک مانەوە و ئەمڕۆ نەخۆشخانەیان جێهێشت.