سەرۆکی ئەمریکا،ڕێكکەوتنێكلەگەڵ تورکیا تاوتوێ دەکات، بۆ گواستنەوەی نزیکەی٧٠٠ هەزار فەڵەستینی بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە سوریا.
ئێدی کۆهین،چاودێری سیاسیی ئیسرائیلی،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی کردەوە لە ئێستادا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی ڕێککەوتنێك دەکات لەگەڵ تورکیا، بۆ گواستنەوەی نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار فەڵەستینیبۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەقە، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە..
دەشڵێت"ئەو هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا، دەبێتە بەشێك لە چارەسەری کێشەکان،چونکە بەگواستنەوەىفەڵەستینییەکان بۆناوچەکانی سنورینێوان سوریا و تورکیا،دەبێتە هۆی ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لە بەرامبەر پەکەکە".
ئێدی کۆهینئاماژەى بەوەش کردوە"دەکرێت ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، ئەو گواستنەوەیە قبوڵ بكات بەرامبەر بە پاڵپشتی سیاسی و ئابوریی بۆ سوریا".