پەروەردەی سلیمانی: بەیانی دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلیمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی دەبیتەوە، مامۆستایانیش دەڵین "مووچەی مانگی ١٢مان پینەدرێت بایکۆت ناشکینین و کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەهێنین".

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی شوبات ڕایگەیاند" لە کۆبونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزارەتى پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەروەردەکانى (سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین) بڕیاردراوە لە سبەینێوە بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن بشکێنرێت و دەست بە دەوامکردن بکرێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەیانی مامۆستایانى ناڕازى لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بایکۆت ناشکێنن و ئەگەر مەرجەکانیشیان جێبەجێ نەکرێت و هەروەها مووچەی مانگی ١٢ وەرنەگرن کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەهێنن.





PM:03:51:15/02/2025