سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبونەوە، جەختیان کردەوە لە برەودان بە پەیوەندییەکان و هاریکاری هاوبەشیان لەهەمو بوارەکاندا کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی بەڕێوەچونی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا په‌یوه‌ندیییەکان لەگەڵ ئه‌مریكا، دۆخی ئه‌منی، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و سوریا، تاوتوێ كران.
لە ماینی ئەو کۆبونەوەیەدا بارزانی بە فەرمی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بانگێشت کرد بۆ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵەخانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر.
لە بەرامبەریشدا، مارکۆ ڕۆبیۆ پابەندی وڵاتەکەی بۆ به‌رده‌وامیی پشتگیریی له سەقامگیری هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە، ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی کرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییه هاوبەشەکان.
هاوکات دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه و دۆخی سوریا و دۆخی كورد له‌و وڵاته، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بو.