حەج و عومرەی هەرێم لە ئاگادارییەکدا ڕایدەگەیەنێت" ئەو كۆمپانیانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن".
ئەمڕۆ شەممە لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە" سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە ئاگادار دەکەینەوە بە زووترین كات سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بكەن بەمەبەستی واژووكردنی گرێبەست".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" هەر كۆمپانیایەك دوابكەوێت مافی بەشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایەكی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و دواكات بۆ سەردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ئەم مانگە دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو كۆمپانیانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردووە پێویستە بڕی پێنج هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن وەكو بارمتە.