شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی باکوری دەریای سوور سبەی یەکشەممە لە کاتەکانی بەیانییەوە بۆ ئێوارە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای ئەنبار و بیابانەکانی باشور و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و ئاسمانی ھەرێمی کوردستانیش بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لە کاتەکانی شەودا بۆ درەنگانی شەو شەپۆلەکە بەشێوەیەکی مامناوەند درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و ناوچەکانی باکوری گەرمیان ئەگەری بارانی مامناوەند بەرێژەی جیاواز دەبێت، ھەروەھا بارینی بەفر لە شاری سلێمانی بە تایبەت بەرزاییەکانی ناوچەکە و کاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەبەیانی دووشەممە کۆتای پێدێت". 

ئەو کەشناسە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە: لە کۆتای ئەم ھەفتەیەوە شەپۆلێکی بەھێزی سەرما و بەفر و باران لە جەمسەری باکورەوە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەریەکانی دەمێنێتەوە. 



PM:08:38:15/02/2025