پۆلیسی هەولێر هەواڵی دەستگیرکردنی گروپی "ڕاوچی کۆیلەکانی" ڕاگەیاند و دەڵێت" تاوانی ئەلیکترۆنییان ئەنجام داوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند" گرووپی (ڕاوچی کۆیلەکان) دەستگیر کرا کە ئەم گروپە تاوانی ئەلیکترۆنییان ئەنجام دابوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە ئافرەتان کردبوو".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباران کە یەکێیان خەڵکی سنووری قەزای سۆرانە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیرکران، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە درانە دادگا.