شەریفە محەمەدی جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

شەریفە محەممەدی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت، جارێکی دیکە لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەریفە محەممەدی بەندکراوی سیاسی لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ڕەشت، بۆ دووەمین جار سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕەشت سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، سزای نابراو ئەمساڵ لەلایەن دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و بۆ لقی هاوتا نێردرا.

کامپەینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردوە" ئەم سزایە لەلایەن محەممەد عەلی دەرویش گوفتار، بەرپرسی لقی دووی دادگای شۆڕشی ڕەشت دەرچووە کە منداڵی ئەحمەد دەرویش گوفتار، دادوەری لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕەشتە، ئەحمەد دەرویش گوفتار سزای سێدارەی یەکەمی شەریفە محەممەدی دەرکردبوو". 

شەریفە محەممەدی، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەشت دەستبەسەرکرا و، بۆ گرتووخانەی ناوەندی سنە گوازرایەوە، ئێستا لە گرتووخانەی لاکانی رەشت لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران دەستبەسەرە.



PM:10:22:15/02/2025