عەلاوی: بارزانی لقی بەعسی دروستکردووە
بارەگای بارزانی رەتیدەکاتەوە

بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پەیامێکی ئەیاد عەلاوی بڵاوکردەوە کە پێشتر ڕایگەیاندبوو" مەسعود بارزانی لقێکی بۆ حیزبی بەعس کردۆتەوە"، بەڵام بارەگای بارزانی ئەو لێدوانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت" ئەم جۆرە قسانە جێگەی پرسیارن". 

بارەگای بارزانی ئەمشەو شەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیەکی سیاسیەوە ئەیاد عەللاوی هەندێ قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بەعس لە کوردستان خستووەتەڕوو، ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لێرەدا جەخت دەکەینەوە دەرگای کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاوڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێیدا بژی، بەڵام ئەوەی ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستییەوە". 

بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت" ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین". 

ئەیاد عەلاوی ساڵی ١٩٤٥ لە دایکبووە، کەسایەتی سیاسی عێراقییە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی بەغداد، لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تا ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە بەشێوەیەکی کاتی.



PM:10:58:15/02/2025