بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەیدسادق – شارەزور تەنکەرێکی سوتەمەنی وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوبات لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا تەنکەرێکی سوتەمەنی کە نەفتای هەڵگرتبو لەسەر ڕێگای سەیدسادق – شارەزور لەنزیک چواڕیانی سەراوی سوبحان ئاغا وەرگەڕا بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان شۆفێری بارهەڵگرەکە ئێرانیە و تەنکەرەکەی گڕی نەگرتوە بەڵام نەفتاکەی ڕژاوەتە سەر شەقامەکە.