ئەحمەد شەرع سەردانی عەفرینی کرد و لەگەڵ کەسایەتییەکانی ناوچەکە کۆبووەوە

ئەحمەد شەرعداوا دەکات ئاوارەکانی عەفرین بگەڕێنەوە ناوچەکەیان و بەڵێنیشی بە خەڵکی ناوچەکە داوە سنور بۆ گروپەچەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا دابنێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سوریا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا، ڕۆژی شەممە، سەردانی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە و لەگەڵ کەسایەتیی و خەڵکانی ناوچەکە کۆبووەتەوە.

میدیاکان ئاماژەیانبەوەشکردوە، کە ئەحمەد شەرع بەڵێنی بە خەڵکی داوەکە ڕێکاری پێویست و خێرا بگرێتەبەر بۆ بەرگرتن بە پێشلکارییەکانی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا و ڕاگرتنیان، لەپێناو گەڕاندنەوەی ئاساییش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

هاوکات ئەحمەدشەرع داوای لە ئاوارە عەفرینییەکانی نیشتەجێی ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە کردوە کە بگەڕێنەوە ناوچەکەی خۆیان...




AM:10:22:16/02/2025