فوئاد حسێن: وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ١٩ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێم کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان دەکەن بۆ ئەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەنەوە، دەشڵێت"وەستانی هەناردەکردنی نەوتەکە ١٩ ملیار دۆلار لەسەر عێراق کەوتوە".

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی هەناردەکردنەوە نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان ئێستا لەسەر بابەتە تەکنیکییەکانی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و هەردو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقن بۆ ئەوەی هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە،  پێشبینی ئەوەشی کردوە کە هەفتەی داهاتو گفتوگۆکان دەست پێبکات و بە چەند رۆژێک رێککەوتنیان لەسەر بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژێک دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند،  پلان دادەنێن بۆ هەناردەکردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە. 




AM:10:27:16/02/2025