شاندێکی دارایی عێراق گەیشتوونەتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بکەن بە وردبینی داهات و خەرجییەکان.
بە گوێرەی میدیاکانی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوبات شاندیکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق گەیشتونەتە هەولێر و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی دەست بە وردبینی لە خەرجی و داهات دەکەن.
بەپێی زانیاریەکان، هەر دوو دیوانی چاودێریی لە رێگەی چەند تیمێکی هاوبەش، ئەمڕۆ دابەشی وەزارەت و شوێنەکان بوون و دەستیان بە وردبینی لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ كردووه و بڕیارە چەند رۆژێک بمێنیەوە دواتر راپۆرتێکی هاوبەش بدەنە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.