شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه هێرشێکیان له باشور و باشوری رۆژئاوای ناوچه‌ی سه‌ری کانێ ده‌ستپێکردووه به نزیکه‌ی 20 کم چوونه‌ته پێشه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری نێو یه‌په‌گه به سپی میدیای راگه‌یاند شه‌وی 20-21 تشرینی دووه‌م یه‌په‌گه له گوندی مه‌ناجیر که 20 کیلۆمه‌تر له باشوری سه‌رکانیێ وه دوره،هێرشی کرده سه‌ر بنکه‌و سه‌نگه‌ره‌کانی داعش و له ئه‌نجامدا چه‌ندین چه‌کداریان لێ کوژرا، که لاشه‌ی 3 چه‌کدار‌که‌وتۆته ده‌ستی یه‌په‌گه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی له قۆڵیکی تره‌وه له هه‌مان هه‌رێمی شه‌ڕ چه‌کدارانی داعش به هه‌له له یه‌کتریان داوه و 5 چه‌کدار کوژراون.
له شه‌ره‌که‌ی سه‌رێکانیێ دا شه‌رڤانێکی یه‌په‌گه شه‌هید بووه.
سه‌رێکانێ ده‌که‌وێته رۆژئاوای کوبانێوه‌و نزیکه‌ی 80 کم دووره له‌و شاره‌وه.