بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی ساڵی پاری مامۆستایانی گرێبەست.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی کردووە، کەوا رۆژی یەکشەممە ١٦ـی شوباتی سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی حەوتی ساڵی پار.
بەپێی ئەم ئاگادارییە هەریەک لە پەروەردەکانی ناوەندی هەولێر و خەبات و بنەسڵاوە و پەروەردەی کەرکوک بەشی خوێندنی کوردی مووچەیان پێدەدرێت.
لە هەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٤ کران بە مامۆستای گرێبەست، ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار و ئەوانەشی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە بڕی ٤٥٠ هەزار دینار وەردەگرن.