خوێندنی باڵا لیستی ناوی سودمەندانی زەوی بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ناوی ١٧ هەزار و ٢١٨ مامۆستا و فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەكەی بڵاوکردەوە کە لە وەرگرتنی زەوی سودمەندبوون. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە" دوا بەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچونى رێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى وەزارى ژمارە ١٣٣٢٨ لە رێکەوتی  لەڕێکەوتى ٢١ی ٧ی ٢٠٢٤ دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان". 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٧ هەزار و ٢١٨ فەرمانبەر و مامۆستا سودمەندبوون لە وەرگرتنى زەوى، ئەمەش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

دەقی راگەیەندراوەکە: 

"لە دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند بونە"

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستى ناوى سودمەندانى زەوى بڵاودەکاتەوە

لە سەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان.

دوا بەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچونى ڕێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى وەزارى ژمارە (١٣٣٢٨) لە ڕێکەوتى (٢١/ ٧/ ٢٠٢٤) دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.

سەرئەنجام لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامودەزگاکانیدا (١٧٢١٨) فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند بون لە وەرگرتنى زەوى، ئەویش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

لە دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار سەبارەت بەو ناوانەى کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، لە ئێستادا سەرجەم ناوى سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستى زانینى سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.

تێبینى:

١- گەڕانەوەى ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەپێى کارتى زانیارى بوە، واتە کارتى زانیارى بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

٢- ئەمڕۆ ڕێکەوتى (١٦/ ٢/ ٢٠٢٥) سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

بۆ بینینى ناوى سودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن:

هەولێڕ
سلێمانى
دهۆک
هەڵەبجە
گەرمیان
سۆران
ڕاپەڕین
زاخۆ



PM:07:05:16/02/2025