دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی دووسایدی لاوان لە هەولێر، خوێندکارێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی لاوانی شاری هەولێر ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان پاسێکی خوێندکاران و ئۆتۆمبێلێکی یارس ڕوویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی خوێندکارێکی تەمەن ١٨ ساڵە کە سەرنشینی پاسەکە بووە، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی داوە و سەرجەم بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشحانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردوەتەوە.