ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەمید شێرزاد مارف زەنگەنە وەک جێگری فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک دەستبەکاربوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی دەستبەکاربوونی عەمید شێرزاد مارف زەنگەنەی دەرکرد کە وەک جێگرەوەی فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک مەیجر جەنەراڵ عەلی موتەشر دەستبەکاربووە و نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا خانەنشین کرابوو.
ڕێبوار پارێزگاری کەرکوک، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پیرۆزبایی لە جێگری فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک، فەریق شێرزاد مارف زەنگەنە دەکەین، بە بۆنەی ئەرکە نوێیەکەی".
پێشتر پۆستی جێگری فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک چۆڵ بوو، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن فەریق شێرزاد مارف کە لە پێکهاتەی کوردە پڕکراوەتەوە.