پۆلیسی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی‌ ژمارەیەک هاوڵاتی بە تۆمەتی ته‌قه‌كردن راگه‌یاند

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هەولێر ژمارەیەک هاوڵاتی به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركرد، ده‌ڵێت" ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەم تۆمەتبارانە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا توندوتیژی لێدەكەوێتەوە و ئەمانەش بەشێوەیەكی هەرەمەكی تەقە لە لایەنی بەرامبەر دەكەن". 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" هیچ كەسێك لە كاتی بوونی كێشەدا پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە، بەڵكو پەیوەندی بە پۆلیسەوە بكەن، تاكو لە رێگای پۆلیسەوە كێشەكانیان بۆ یەكلایی بكەینەوە و مافەكانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە". 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هەر كەسێك توندوتیژی ئەنجامبدات و تەقە بكات، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و دەدرێتە دادگا.



PM:10:27:16/02/2025